له حه‌سه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزی ئاسایش و حكومه‌تی سوریا روویدا
دوو هێزی ئاسایش و دوو هاوڵاتی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری كوردستان24 له رۆژئاوای كوردستانی رایگه‌یاند له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شاری حه‌سه‌كه 12 كه‌س برینداربوون و بازاڕ داخراوه و تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵیش دواخراون.
كاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جارێكی تر شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزی ئاسایش و هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سوریا روویدا.
له شه‌ڕ و پیكدادانهكهدا 12 كه‌س برینداربوونه و چوار ئۆتۆمبێلیش سوتێنراون و شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت.
شه‌ڕه‌كه له گه‌ره‌كی عیسان به‌غدی شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان روویداوه.
پێشتر هه‌واڵی برینداربوونی دوو ئه‌ندامی هێزی ئاسایش و دوو هاوڵاتی سڤیل بڵا ببووه‌وه.
شه‌وی رابردووش شه‌ڕ له نیوان هێزی ئاسایش و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له حه‌سه‌كه رووی‌دابوو، كه ئه‌مڕۆ جارێكی تر ده‌ستیپێكرده‌وه.
كاتژمێر 21:30 شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی سوریا هێرشیانكرده سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایش له نزیك هۆلی وه‌رزشی و سێ شوینێكی تر له‌ناو شاری حه‌سه‌كه.