ئیلۆن مه‌سك ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س له مێژوودا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 200 ملیار دۆلار له‌ده‌ستبدات

K24 - هه‌ولێر:
ئیلۆن مه‌سک لە ماوەی 13 مانگی رابردوودا نزیکەی 59%ی سامانەکەی لەدەستداوە و له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا كۆمپانیای تێسلا 70%ـی به‌های پشكه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
ئیلۆن مه‌سک، بازرگانی ئه‌مه‌ریكی و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا، لە ماوەی 13 مانگی رابردوودا نزیکەی 59%ی سامانەکەی لەدەستداوە و بووە یەکەم کەس لە مێژوودا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 200 ملیار دۆلار لەدەستبدات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (بلومبێرگ)ـی ئه‌مه‌ریكی، سامانی مه‌سكی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، دوای داڕمانی پشکەکانی تێسلا لەماوه‌ی چەند هەفتەی رابردوودا دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوه و بۆ 137 ملیار دۆلار كه‌مبووه‌ته‌وه.
سامانی مه‌سك له 4ـی تشرینی دووه‌می 2021 گه‌یشته 340 ملیار دۆلار و بووه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن بێرنارد ئارنۆڵتی فه‌ره‌نسی له پله‌ی یه‌كه‌م دوورخرایه‌وه و بازرگانه فه‌ره‌نسییه‌كه بووه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئه‌مه له كاتێكدایه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا كۆمپانیای تێسلا كه ئیلۆن مه‌سك خاوه‌ندارێتی ده‌كات، 70%ـی به‌های پشكه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش دوای دواكه‌وتن له وه‌به‌رهێنانكردن له چین و كشاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانی له‌نێو بازاڕدا. هۆكارێكی دیكه‌ش كه وایكردووه به‌هاكه به‌و شێوه‌یه داببه‌زێت "تویته‌ره"، چونكه دوای ئه‌وه‌ی مه‌سك بووه خاوه‌نی تویته‌ر، ترس لای وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی كۆمپانیاكه دروستبووه و پێیانوایه بازرگانه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئێستا زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر تویته‌ره، نه‌ك كۆمپانیای تێسلا.