سەرۆک بارزانی: جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هەولێر:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کاکەیی (یارسانەکان) دەکات.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیدا هاتووه‌: هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان، هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و  نەهامەتیدا بکەنەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و  نەهامەتیدا بکەنەوە.

لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.

مسعود بارزانی

7ی کانوونی دووەمی 2023

Fly Erbil Advertisment