ئەنجێلینا جولی لەگەڵ نادییە موراد سەردانی شنگالیان کرد

K24 – ههولێر:
ئەنجێلینا جولی باڵیۆزی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لەگەڵ نادییه موراد ههڵگری خهڵاتی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، سەردانی گوندی کۆچۆیان لە شنگال کرد و چەند قوتابخانە و نەخۆشخانەیەکیان لە شنگال بەسەرکردەوە، کە به دەستپێشخەری نادییە مورادەوە دروستکراون.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی سەردانەکەی ئەستێرەی سینەمایی، ئەنجێلینا جولی، هاوکاریکردنی ئاوارە ئێزدییەکانە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.
ساڵی 2014 گوندی کۆچۆ لەلایەن تیرۆریستانی داعش دەستیبەسەرداگیرا و بە سەدان ئێزدی زیندەبەچاڵکران و رووبەڕووی جینۆساید بوونەوە.