گوته‌بێژی پارتی: ده‌بێت ته‌قه‌كه‌ره‌كان بدرێنه دادگا
مه‌حمود محه‌مه‌د:له خۆیان گێره‌شێوێنتر ده‌ست له پشتی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كردووه له سلێمانی، بدرێنه دادگا، و بڕوبیانوو هێنانه‌وه به خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارییه‌تی ده‌زانن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتیدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه‌سانێكی گێره‌شێوێن كه له‌لایه‌ن له‌خۆیان گێره‌شێوێنتر ده‌ست له پشتیان ده‌درێت،ته‌قه‌یان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كردووه له سلێمانی، و ئه‌مه‌ش خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌رباز ده‌بێت و ده‌بێته دیارده، بۆیه سه‌رجه‌م ئیداره‌ی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه به به‌رپرس ده‌زانن له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی كادیر و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یاندا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردن له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌قه‌كردن له سلێمانی و بریندرابوونی هه‌ڤاڵێكمان
بۆ چه‌نده‌مین جاره، چه‌ند گێره‌شێوه‌ێنێك به ده‌ست له پپشتدانیان له لایه‌ن له‌وان گێره‌شێوه‌نتر، ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان له سلێمانی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌چێته‌ده‌ر و ده‌بێ به دیارده، بۆیه كۆی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شاری سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و ده‌سته‌كانی پشت ئه‌م بكه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان و باره‌گاكانی پارتیمان، هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌كیش به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و، ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه بدرێنه دادگا.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
7-7-2016