له رۆژانی پشووشدا دۆلار به نرخی فه‌رمی بە گه‌شتیاران ده‌فرۆشرێتەوە

K24 - هەولێر
بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رۆژانی پشوودا، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران به نرخی فه‌رمی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند، لقی بانكی رافیده‌ین له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ده‌وامه له فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران له رۆژانی پشووشدا.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران به نرخی فه‌رمی ده‌بێت كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقی دیاریكراوه، كه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دیناره.