ئاڵایهكی كوردستان كه مێژووهكهی بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا دهگهڕێتهوه پێشكهشی سهرۆك بارزانی دهكرێت
K24 - ههولێر:
ئەو ئاڵایەی كوردستان كه 100 ساڵە خێزانی بەدرخانییەکان پاراستوویانە، پێشکەشی سەرۆک بارزانی كرا.
سینەم بەدرخان، كچی جەلادەت بەدرخان، ئەو ئاڵایەی کە ماوەی 100 ساڵە خێزانی بەدرخانییەکان پاراستوویانە پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.
لهوبارهوه سینەم بەدرخان دەڵێت، "نامەوێ ئەو یادگاریی و مێژووە دوای خۆم ونبێت، تاكە كەس كە بتوانێت بیپارێزێت، سەرۆك بارزانییە، بۆیە ئاڵاكهم پێشكەشی ئەو كرد".
ئاڵاكه تاکە یادگاری خانەوادەی بەدرخانیەکانە، ھەرچەندە تـا دێت تەمەنی سینهم خان ھەڵدەکشێت، بەڵام بیرەوەرییەکانی خانەوادەکەی لەیادە و تەواوی مێژوویی خانەوادەی بەدرخانیەکانیش لای ئهوه.
ئاڵاكە لە ئەمین بەدرخان بۆ جەلادەت بەدرخانی باوكی ماوتەوە، بە ئەمانەت بۆ دایکی بەجێدەھێڵێت. لە دوای کۆچی دوایی رەوشەن خانی دایکی لە ساڵی 1996، ئەم ئاڵایە و یادگاری خانەوادەکەی لای ئەو ماوهتهوه.