لیسته‌ر سیتی گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یاریزانێكی نێجیری هێنایه ریزه‌كانی
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی، گواستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د مووسای له یانه‌ی زینتی رووسیاوه به گرێبه‌ستێكی چوار ساڵه راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مووسای ته‌مه‌ن 23 ساڵان ئه‌مڕۆ پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و به فه‌رمی به بڕی 15 ملیۆن پاوه‌ند بووه یاریزانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی.
ئه‌حمه‌د مووسا وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی زینتی رووسیا له كۆی 30 یاری 13 گۆڵی تۆمار كرد و 5 ئه‌سیستیشی هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا 58 یاریی كردووه و 11 گۆڵیشی تۆمار كردووه، هاوكات بووه چواره‌مین یاریزان كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه په‌یوه‌ندی به لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌ر لیگه‌وه ده‌كات. له ماوه‌كانی رابردوو لیسته‌ر سیتی (رۆبن رۆبێرت)ـی گۆڵپارێز، له‌گه‌ڵ دوو به‌رگریكاری دیكه‌ی (لویز هێرناندێز و نامپالیس)ـی گواسته‌وه.