ئەمڕۆ 13مین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر دەستپێدەكات
.jpg)
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ 11/3/2023، فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر دەستپێدەكات تا 20ی ئادار بەردەوام دەبێت، و چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت.
11 ئادار کە ساڵیادی رزگارکردنی شاری هەولێرە لە دەستی رژێمی بەعس، 32 ساڵ لەمەوبەر لە 11/3/1991 خەڵکی شاری هەولێر بە پشتیوانی مەفرەزەکانی پێشمەرگە توانیان شارەکە رزگار بکەن. هاوکات 53 ساڵ بەسەر رێککەوتنی 11ی ئاداری 1970ی نێوان حکومەتی عێراقی و سەرکردایەتی سیاسی کورد تێدەپەڕێت، کە بۆ یەکەمجار شۆڕشی ئەیلوول بە رابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی حکومەتی ئەوکاتی عێراقی ناچارکرد دان بە مافی کورد دابنێت، بۆیە 11 ئادار لەلای تاکی کورد بە رۆژێکی گرنگ و مێژووی هەژمار دەکرێت.
سەبارەت بە کارەکانی 13مین فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "فێستیڤاڵه‌كه به لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێره ژن خه‌جه باوه، كه هێمای ئازایه‌تی شاری هه‌ولێره ده‌ستپێده‌كات".
پارێزگاری هەولێر، راشیگەیاند "ئه‌مساڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز زیاد كراوه، لایه‌نی هونه‌ری به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه نمایشیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی كو‌لتووری و ئه‌ده‌بی و مێژوویی و ژینگه و وه‌رزشی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به چالاكیه‌كانیان به‌شدار ده‌بن".