بەشار ئەسەد گەیشتە رووسیا
K24 – هەولێر:
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بڵاوەکردەوە، بەشار ئەسەد بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، ئەمڕۆ (سێشەممە 14ی ئادار)، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بڕیاریشە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
لەکاتی گەیشتنی بەشار ئەسەد بۆ فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤا لە مۆسکۆ، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا لە پێشوازیدابوو.
سەرۆکی سووریا بە یاوەری شاندێکی حکوومی ئەمڕۆ گەیشتە رووسیا.
پێشتریش كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا بڵاویكردبوەوە، هه‌ردوولایه‌نی سووری و رووسی خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا بۆ مۆسكۆ، كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی ده‌دات.
هەروەها دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاندبوو، له‌كاتی گونجاو‌دا زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا بۆ مۆسکۆ راده‌گه‌یه‌نن.
پێشتر رۆژنامه‌ی فیدۆمۆستی رووسی بڵاویكردبوەوە، هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و سووریا له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق لە مۆسکۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د داوای هاوكاریكردنی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه له پوتن ده‌كات، جیا له داواكردنی سووته‌مه‌نی له مۆسكۆ.