راوێژکارێکی سوودانی: بودجەی 2023 پارەی دابینکراوی بۆ پارێزگاکان تێدایە

ژماردنی پارە لە بانکێکی عێراق
ژماردنی پارە لە بانکێکی عێراق

K24 - هەولێر:

راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ئەو پارانەشی لە خۆگرتووە کە بۆ پارێزگاکان لەبواری وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکە خەرجدەکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، مەزهەر محەممەد ساڵح راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکو وەزیرانی عێراق، راشیگەیاند، لە بودجەی ئەمساڵدا ئەو پارانەی مافی پارێزگاکانە و لەساڵەکانی رابردوودا خەرجەنکراوە جێی کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پارانەی تایبەتن بە پارێزگاکان، لەپرۆژەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریدا پارێزگاکاندا خەرجدەکرێن و ئازادی دراوە بە ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ مامەڵەکردن پێوەی.

رۆژی 13/3/2023، ئەنجومەنی وەزیرانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.