نوێترین زانیاری لەبارەی بوومه‌له‌رزه‌کەی شەوی رابردووی ئه‌فغانستان؛ "سێ کەس گیانیان لەدەستداوە"

K24 - هەولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕى 6.8 پله ناوچه‌ى هیندیكوشى ئه‌فغانستانى هه‌ژاند و تا ئێستا بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوونە.
ناوه‌ندى رووپێوی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شەوی رابردووی ئەڤغانستان به گوڕى 6.8 پله روویداوه و ناوهندهكهى شارۆچكه‌ى جورم لە ویلایه‌تى باداهشان باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ئە وڵاتە بووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایى 187.6 كیلۆمه‌تر لەژێر توێکلە زەویدا روویداوه.
ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كه له خاڵێكى نزیك سنوور هاتووه‌ته ئاراوە، له ژماره‌یه‌ك شارى پاكستان و هیندستان هه‌ستى پێكراوه. له كاتى بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
شەرافەت زامان ئامارهیل، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی تاڵیبان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، باسی لەوە کرد کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە سێ کەس لە ویلایەتەکانی تاهار و لاگمان لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانیش، به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه له پاكستان، لە ناوچەی لۆوه‌ر دیر، حه‌وت کەس بریندار بوون و بنمیچى خانووێک لە ناوچەی جەمروود رووخاوە.