بازرگانان لە بەرزونزمی بەهای دۆلار نیگەرانن

K24 – سلێمانی:

بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار بازرگانانی کەرتە جیاوازەکانی نیگەران کردووە، بە تایبەت لە هەردوو کەرتی خانووبەرە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

لەو بارەیەوە، خاوەن نووسینگەیەکی خانووبەرە بە کوردستان24ـی راگەیاند:"نرخەکان جێگیرن بەڵام کڕیار و فرۆشیار زۆر کەمن، هۆکارەکەش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر دینار، لە ماوەی سێ مانگدا تەنیا پێنج تا شەش گرێبەستی فرۆشتنی خانووبەرەمان هەبووە، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو ئەو رێژەیە زۆر زیاتر بوو بەراورد بەمساڵ".

هەر سەبارەت بەو پرسە خاوەن پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل دەڵێت، نرخەکان تاڕادەیەک جێگیرن، تەنیا گۆڕانکاریەکی کەم لە نرخەکانی هەندێک ئۆتۆمبێل بەدیدەکرێت .

بەگوتەی بازرگانانی ئەو دوو کەرتە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار چەند مانگێکە دۆخێکی ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل دروستکردووە، فرۆشیار و کڕیار هاوشێوەی یەکتر زیانیان بەرکەوتووە، لە هەمانکاتیشدا کاریگەرییەکانی بەئاشکرا لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێدەکرێت.

Fly Erbil Advertisment