مه‌ترسی له‌ بوونی كاری تیرورستی پێش یاریی فیناڵی یۆرۆ بڵاوبۆته‌وه‌

پۆلیسی پاریسی پاته‌ختی فره‌نسا، جانتایه‌كیان له‌ نزیك هۆتێلێك دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌  شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فره‌نسا له‌م هۆتێله‌ نیشته‌جێیه‌، كه‌ مه‌ترسی بۆمب و كاری تیرورستی لێ كراوه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا، ماڵپه‌ری Independentـی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆتێڵی (ئیكویپید) كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له‌م هۆتێڵه‌یه‌، جانتایه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی لێ كراوه‌، به‌ڵام پۆلیس زوو رێگری له‌م گومانه‌ كردووه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر جانتایه‌كه‌دا گرتووه‌.

ئه‌م رووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و پورتوگال له‌ یاریگه‌ی (ستاد دی فرانس) له‌ پاریس له‌ كات 22:00 ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.