ئه‌مه‌ریكا هۆكاری كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ئاشكراكرد

K24 - هەولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە ئەفغناستان ئەوەبووە، جۆ بایدن نەیویستووە نەوەیەکی دیکەی سوپای ئەمه‌ریکا لەجەنگی ئەفغانستان بەشداری بکەن و بۆیه کۆتایی بەو جەنگە 20 ساڵەی هێنا.
لەراپۆرتێکدا کە ئاراستەی کۆنگرێسیان کردووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی باسی لەوەشکردووە، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئەوەی لە توانایدا بووە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لەئەفغانستان کردوویەتی و هەرگیز دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمه‌ریکا پێشبینی ئەوەیان نەکردووە کە سوپای ئەفغانستان بەو شێوەی خێرایە هەرەسبهێنێت.
راپۆرتەکە کە پێکهاتووە لە 12 لاپەڕە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی ترەمپ بەبێ ئامادەکاریی پرسی کشانەوەی رادەستی ئیدارەی جۆ بایدن کردووە.
هەر لە راپۆرتەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی‌دا هاتووە، پاش 20 ساڵ و خەرجکردنی 2 ترلیۆن دۆلار لە ئەفغانستان، ئیدارەی بایدن لەبەردەم دوو ئەگەردابووە، یان شەڕ دژی تاڵیبان دەستپێبکاتەوە یان پاشەکشەبکات، کە بڕیار لەسەر پاشەکشەکردن لەو وڵاتە درا.
رۆژی (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكومه‌تی كابوڵ و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیی به دانووستان كرد و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌تی كابوڵی لێكهوتهوه.
تاڵیبان ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ جۆره دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابوڵ بكات و ئه‌و حكومه‌ته‌ی به وابه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌مداوه.