ئەمەریکا ناردنی ژێردەریاییەکی ئەتۆمی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند

K24 - هەولێر:

ئەمەریکا ناردنی ژێردەریاییەکی ئەتۆمی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند و هۆکاری ناردنەکەش بۆ " پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەشێوەیەکی گشتی" گەڕێندراوەتەوە.

فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، ژێردەریای "یو ئێس ئێس فلۆریدا" کە بە وەزەی ئەتۆمی کاردەکات و هەڵگریی موشەکی ئەتۆمییە، رەوانەی ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ژێردەریایی ئو ئێس ئێس فلۆریدا گەیشووەتە کەناڵی سوێس لە میسر و پەیوەندی بە کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریکاوە لە بەحرەین دەکات.

سەبارەت بەهۆکاری ناردنی ئەو ژێردەریاییە ئەتۆمییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا مەبەست لەناردنی پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەشێوەیەکی گشتی.

 

Fly Erbil Advertisment