یانه‌ی رۆما، یاریزانێكی به‌رازیلی گواسته‌وه
بارسێلۆنای بێهیوا كرد
یانه‌ی رۆما له كێبڕكێ كردنی بارسێلۆنا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی برازیلی سه‌ركه‌وتوو بوو، له یه‌كه‌مین لێدوانیشدا ئه‌م یاریزانه رایگه‌یاند كه شانازی به درێسی گورگه‌كانی رۆما ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 ته‌مووزی 2016، یانه‌ی رۆما به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاری برازیلی ته‌مه‌ن 20 ساڵانی له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلییه‌وه به بڕی 16.6 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند.
جێرسۆن له پرێس كۆنفرانسێكدا هۆكاری هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی رۆما بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له مێژه‌وه ئه‌م یانه‌یه‌ی خۆشده‌وێت، ده‌شڵێت: یاریزانێكی زۆری به‌رازیلی حه‌ز به یاریكردن له یانه‌ی رۆما ده‌كه‌ن و ئه‌م یانه‌یان خۆشده‌وێت.
گوتیشی: هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بۆ یانه‌كه‌م بسه‌لمێنم و باشترین ئاست له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانی یانه‌كه‌م پێشكه‌ش بكه‌م.
جێرسن، له ئێستادا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵان، پێش ئه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی رۆما بێت، بارسێلۆنا هه‌وڵێكی زۆری بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه‌دا، به‌ڵام شكستی هێنا.