عێراق.. سزای له سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ نۆ تۆمه‌تبار ده‌رچوو
"دوو تاوانبار به ره‌چه‌ڵه‌ك بهنگلادشین"
K24 - هەولێر:
دادگای عێراقی سزای له سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ نۆ تۆمه‌تبار به مادده‌ی تیرۆر ده‌رده‌كات، دوو له تاوانباران بهنگلادشین.
دادگای تاوانه‌كان له پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، سزای له سێداره‌دان و زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ 9 تاوانبار به مادده‌ی تیرۆر و تاوانی گه‌وره ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و پارێزگایه رایگه‌یاند، له‌و بڕیاره‌ی دادگا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دان بۆ 7 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ركراوه، هاوكات به تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له هاوڕێكانیان له ساڵی رابردوو له شاری ناسرییه، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر دوو تاوانباری به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نگلادشیدا سه‌پاند.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، بڕیاره‌كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 ده‌ركراوه.