نرخی ئۆنسێک زێڕ بۆ 2040 دۆلار بەرزبووەوە

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا بۆ سێیەمین رۆژی لەسەر یەک بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسان لە ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا جارێکی دیکە پەنا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سوو ببات.

شارەزایانی بازاڕی کاغەزە داراییەکان پێشبینی دەکەن، پێشبینییەکان بە خولی بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا نزیکە لە کۆتاییەکانی، هۆکارەکانیشی بۆ داتاکانی نرخی بەکاربەر لە ئەمەریکا دەگەڕێتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی ئۆنسێک زێڕ بە رێژەی سەدا 0.73 بۆ 2040 دۆلار بەرزبووەوە. لە بازاڕەکانی ناوخۆش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 470 هەزار دینار و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە مامەڵەکانی دوێنێ چوارشەممەش، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمەریکا بە رێژەی سەدا 0.1 نرخی زێڕ بە رێژەی سەدا 0.1 بەرزبووەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 470000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 420000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 355000 دیناری عێراقی