وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: له هه‌زار ئەنداممان 100 كه‌سیان ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و پشكنینانه‌ی بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ ئه‌نجامدراون، ده‌ركه‌وتووه له هه‌زار كه‌س سه‌د كه‌سیان ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ربوون.
حسێن یوسف ته‌میمی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن بۆ كاروباری مادده‌ی هۆشبه‌ر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌و پشكنینانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا ده‌ستیان پێكردووه، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌ی كتوپڕ ئه‌نجامدراون.
ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه 100 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان گومانی ئالوده‌بوونیان به مادده‌ی هۆشبه‌ر لێده‌كرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی پشكنینكان ده‌رده‌چن و دواتر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنه یاسایییه‌كانیان له‌دژ بگیرێته‌به‌ر.
ده‌شڵێت، ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداره له‌نێو هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان، 100 حاڵه‌تی گومانی به‌كارهێنه‌ر و ئالوده‌بووی مدده‌ی هۆشبه‌ر هه‌بێت، ئه‌مه ژماره‌یه‌كی زۆره به به‌راورد به وه‌زاره‌تێكی وه‌ها گرنگ كه كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات.
عەبدولئەمیر ئەلشمەری، وەزیری ناوخۆی عێراقە و وەزارەتەکەش نزیکەی 380 هەزار و 430 ئەندامی هەیە.