کۆریای باکوور موشەکێکی بالسیتی کیشوەربڕی تاقیکردەوە

کۆریای باکوور موشەکێکی بالسیتی کیشوەربڕی تاقیکردەوە
کۆریای باکوور موشەکێکی بالسیتی کیشوەربڕی تاقیکردەوە

K24 - هەولێر:

بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا ئەتۆمییەکانیان، کۆریای باکوور موشەکێکی بالسیتی کیشوەربڕی تاقیکردەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، موشەکێکی بالیستی کیشوەربڕیان تاقیکردووەتەوە، کە بە سوتەمەنی رەق کاردەکات و کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی توانا ئەتۆمییەکانی پیۆنگ یانگ دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەو موشەکە سیستەمی بەرگری ستراتیژی کۆریای باکوور بەهێزدەکات و ئامادەی وەڵامدانەوەی ئەتۆمی دەکات. هەروەها هاوکاردەبێت بۆ چالاکردنی موشەکە ئەتۆمییەکانیان بە زوترین کات.

هاوکات، حکومەتی ژاپۆن داوای لە دانیشتوانی دوورگەی هۆکایتۆی دەریای ژاپۆن کردووە رێککارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر.

Fly Erbil Advertisment