وەزارەتی دادی عێراق: رێژەی قەرەباڵغی لە زیندانەکان گەیشتووەتە سەدا 300
K24 - هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، رێژەی قەرەباڵغی لە زیندانەکانی عێراق گەیشتووەتە سەدا 300، ئەندامێکی لیژنەی یاساییش لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، چهندین بیرۆکە و تێبینی پهرلهمانتاران خراونهتهڕوو کە هاوتا دەبن لەگەڵ خواستی سیاسی بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ یاسای لێبووردنی گشتی
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی کامل ئەمین گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق راشیگەیاند، هۆبەی تایبەت بە مافی مرۆڤی وەزارەتەکەیان ژمارەیەکی زۆر سکاڵایان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بەدۆخی زیندانەکان، بەچڕی لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە دەکەن و ئەو کەسانەی کەموکورتیان کردووە سزادەدرێن.
کامل ئەمین ئاماژەی بەوەشداوە، زیندانەکان تەنها توانی لەخۆگرتنی 25 هەزار زیندانییان هەیە، بەڵام زیندانیکراوان 60 هەزاریان تێپەڕاندووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەناو زیندانەکان هەیە کە کۆنترۆڵکردنی قورسە.
لەلایەکی دیکەوە، عالیه نوسهییف، ئهندامی لیژنهی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووه، چهندین بیرۆکە و تێبینی پهرلهمانتاران خراونهتهڕوو کە هاوتا دەبن لەگەڵ خواستی سیاسی بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ یاسای لێبووردنی گشتی.
نوسهییف ئاشكرایكردووه، یاساکە بۆ خوێندنەوەی یەکەم نەخراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، بۆیه دهبێت سهرهتا لایهنه سیاسییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی یان لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت گفتوگۆی لهبارهوه بكهن.
جهخت لهوه دهكاتهوه، رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر هەندێک بابەت هاتۆته ئاراوه و ژمارهیهك بڕگهش پێویستی به پێداچوونهوه ههیه.