به‌م شێوه وانه‌ی خوێندووه بۆیه یه‌كه‌م بووه
یه‌كه‌مێكی سه‌ر ئاستی هه‌رێم هۆكاری یه‌كه‌م بوونی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
قوتابییه‌كی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، شێوازی وانه خوێندن و نهێنی سه‌ركه‌وتن و به ده‌ستهێنانی ئه‌و پله یه بۆ كوردستان 24 ده‌خاته‌ڕوو.
"ڕێڤان محێدین" كه قوتابی قۆناغی "12" ئاماده‌یی به‌شی زانستی بوو، له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌سهێناوه، شێوازی كۆشش و چۆنیه‌تی خوێندن و نهێنی به ده‌ستهێنانی خۆی ئاشكرا ده‌كات، و"4" خشته‌ی به كوردستان 24 داوه و ده‌ڵێت" به‌پێی ئه‌م خشته و شێوازه وانه‌كانی خوێندووه و خۆی بۆ ئه‌زموونه‌كان ئاماده كردووه.
ڕێڤان" خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، و كۆی گشتی نمره‌كانی "698" نمره‌یه، كه بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك "99.71" نمره ده‌كات.
ئه‌و قوتابییه یه‌كه‌مه ده‌ڵێت" ڕۆژانه ماوه‌ی "12" كاتژمێر" به‌و شێواز و خشته‌یه وانه‌كانی خوێندووه و پێیوایه، قوتابیانی دیكه‌ش ده‌توانن سودێكی باش له ئه‌زموون و شێوازه‌كه‌ی وه‌ربگرن و له داهاتوودا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كانی داهاتووی" كوردستان 24" ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
.jpg)