فه‌له‌كناسێكی ئوردنی: به پشتبه‌ستن به‌هۆكاره‌كانی بینین شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه

K24 - هەولێر:
كۆمه‌له‌ی فه‌له‌كناسی ئوردنی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی پشتبه‌ستن به هۆكاره‌كانی بینین، جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته رۆژی شه‌ممه‌وه، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری پشت به پێشبینییه فه‌له‌كییه‌كانیش، رۆژی هه‌ینی جه‌ژنه.
عه‌مار سه‌كچی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی ئوردنی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پشت به بینین و چه‌سپاندنی جه‌ژن له رێگه‌ی هۆكاره‌كانی بینین بكرێت، رۆژی شه‌ممه جه‌ژنی ره‌مه‌زانه، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری پشتبه‌ستن به زانستی فه‌له‌كناسی، هه‌ینی جه‌ژنه.
سه‌كچی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، كاری فه‌رمانگه‌ی فه‌توایه.
روونیشیكرده‌وه، به‌هه‌موو پێوه‌رێك، كۆن و نوێ، رۆژی پێنجشه‌ممه مانگ به‌چاو و ته‌له‌سكۆپ له ئوردن نابینرێت.