سلێمانی.. ته‌رمی ژنێكی عه‌ره‌ب له‌ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه

K24 - سلێمانی:
ته‌رمی ژنێكی عه‌ره‌ب لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌دۆزرێته‌وه، گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێت: هۆكاری مردنه‌كه‌ی جه‌ڵته بووه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە کوردستان24ـی راگه‌یاند، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەوان، کاتێک چوونەتە ماڵەکە، بینراوه ئەو ژنە جەڵتە لێی داوە و هەر بەو هۆکارەش گیانی لەدەستداوە، چونکە چەندین پشکنینی پزیشکی لە ماڵەکەیدا بووە و هیچ ئاسەوارێکی لێدانیش بە جەستەیەوە نەبووە.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.