بەهۆی پێنەدانی مووچە بەشێک لە فەرمانبەران لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
K24 – سلێمانی
بەهۆی پێنەدانی مووچە، فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەشی باخچەکان بایکۆتی دەوامیان کرد و گردبوونەوە.
ئەو فەرمانبەرانەی گردبوونەوە دەڵێن: "تا مووچە وەرنەگرین بایکۆت ناشکێنیت، تا کێشەی دابەشکردنی مووچەمان چارەسەر نەکرێت دەوام ناکەین".
یەکێک لەو فەرمانبەرانە کە بۆ کوردستان24 دوا گوتی: "دوێنێ پێمان گوترا سبەی مووچە وەردەگرن، ئەمڕۆش گوتیان سیولە نییە و سبەی وەری دەگرین".
گوتیشی: "ئەمڕۆ لە بەردەم بانکی هەرێم گردبووینەتەوە، متمانەمان بەم بەڵێنانە نییە، دەستی دەستیمان پێدەکەن".


