دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان هەژاند

K24 – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو بوومەلەرزە سنووری کەلار و خانەقینی هەژاند.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، بوومەلەرزەی یەکەم لەنێوان کەلار و خانەقین بووە و چەقی بوومەلەرزەکە گوندی دارەخورما بوو بە گوڕی (3.8) پلە بە پێوەری رێختەر ناوەندی بەرز، بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر ژێر زەوی. بە دوری 20 کیلۆمەتر له سەنتەری قەزای کەلار.

سەبارەت بە بوومەلەرزەی دووەم ئەو شارەزایەی کەشناسی رایگەیاندووە، بوومەلەرزەی دووەم لە هەمان سنوور بووە بە گوڕی (2.6) پلە بە پێوەری رێختەر، بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دوری 16 کیلۆمەتر له سەنتەری قەزای کەلار، چەقی بوومەلەرزەکە گوندی کانی ماسی بووە.

.