کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە
K24 – هەولێر
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێر راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بەنزیکەی (1 تـــا 2) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى