خورمای عێراق لە وڵاتان خواستی زۆری لەسەرە

خورمای عێراق لە وڵاتان خواستی زۆری لەسەرە
خورمای عێراق لە وڵاتان خواستی زۆری لەسەرە

K24  - هەولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایدەگەینێت، خورمای زەهدی لە وڵاتان خواستی زۆری لەسەرە  و پارساڵ بڕی 650 هەزار تۆن خورمای زەهدی رەوانەی وڵاتانی ئاسیا کراوە و هەروەها رێژەی دارخورما لە عێراق گەیشتووه‌ته‌ 20 ملیۆن.

محەممەد خەزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە کوردستان24ــی راگەیاند، خورمای عێراق لە وڵاتاندا خواستی زۆری لەسەرە، بە تایبەت خورمای جۆری زەهدی، ساڵی پار بڕی 650 هەزار تۆن خورمای زەهدی رەوانەی وڵاتانی ئاسیا کراوە.

راشیگەیاند، لە پلانیاندایە جۆری دیکەی خورما رەوانەی وڵاتان بكه‌ن، لەوانە بەرحی، ئەشرەسی و ئیبراهیمی.

لەلایەن خۆیەوە، حاجی مالیک، فرۆشیاری خورما، بە کوردستان24ــی راگەیاند، حکومەت تەنها جۆری زەهدی هەناردە دەکات و جۆراکانی دیکە بە دەگمەن دەستدەکەون، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەهێشتنی باخەکانی دارخورما کە هەموویان کراون بە باخ و خانوو.

Fly Erbil Advertisment