لە نەجەف گەشتیارێکی بیانی بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

وێنەی ماددە هۆشبەرەکە
وێنەی ماددە هۆشبەرەکە

K24 - هەولێر

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، گەشتیارێکی بیانیان دەستگیرکرد کە سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری پێبووە، ویستوویەتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بە قاچاخ بیهێنێتە ناو خاکی عێراق.

دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، توانیویانە گەشتیارێکی بیانی دەستگیر بکەن کە سێ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ پێبووە، کە بە شێوەیەکی پیشەیی لەناو جانتاکەیدا شاردبوویەوە.

دەستەکە ئاماژەیراشیگەیاند، تۆمەتبار و ئەو ماددە هۆشبەرانە، رەوانەی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف کران، بۆ گرتنەبەری رێکارەکان.