ئاسایشی هەولێر شەش کەس لەسەر تەقەکردن دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

K24 – هەولێر:

دوای رووداوێکی تەقەکردن لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری ئەو رووداوەی راگەیاند.

ئێوارەی رۆژی شەممە (29ـی نیسانی 2023)، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای رووداوی تەقەکردنەکەی شەقامی 60 مەتری لە نێوان دوو خێزان کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە، هێزە هاوبەشەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداووەکە.

گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، شەش کەس لە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیرکران و دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.