نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەسه‌رکار گیان لەدەست دەدەن

ژماره‌یه‌ك كرێكار
ژماره‌یه‌ك كرێكار

K24 – هەولێر:

بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی کارى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەسه‌رکار گیان لەدەستدەدەن، کە دەکاتە نزیکەی سێ هەزار گیان لەدەستدان لە رۆژێک و بۆ هەر خوله‌كێكیش دوو کەس.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەم ژمارەیە زیاترە لە گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ، جەنگ، توندوتیژی و ئایدز.

ئه‌و رێكخراوه‌ روونیشیكرده‌وه‌، ساڵانە زیاتر لە 250 ملیۆن رووداو لەسەر کار روودەدەن، واتە 475 حاڵەت لە هەرخولەکێکدا و 8 حاڵەت لەهەر چرکەیەکدا.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، كه‌ ئەگەر رێککارەکانی خۆپارێزی و زانیاری پێویست بدرێت بە کرێکارەکان، ئەوا دەکرێت ساڵانە ژیانی 600 هەزار کرێکار لە مردن رزگاربكرێت.