کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک ناوچە باران دەباڕێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی  ناوچە شاخاوییەکان  ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە  بە (2-3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت بە ٥ پلە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و نیمچە  هەور دەبێت .پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  23پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک: 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  22 پلەى سیلیزى

سۆران :  21 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى