کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک ناوچە باران دەباڕێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە.
کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت بە ٥ پلە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت .پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى