سه‌ندیكای كرێكاران: پێویسته هێنانی ده‌ستی كاری بیانی رابگیرێت

K24 - هەولێر
یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی یاسا به‌ركاره‌كانی تایبه‌ت به مافی كرێكاران ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان په‌یامێكی راگه‌یاند و تێیدا داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن، كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌رسێ یاسا به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسای كار و یاسای رێكخستنی سه‌ندیكایی بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان داواكراوه، كرێی كاتژمێره‌كانی كاركردنی كرێكاران و مووچه‌ی خانهشینییان زیاد بكرێت، ناوه‌ندێكی نیشتمانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشەیی بۆ كرێكاران بكرێته‌وه و بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆیان دهستهبهربكرێتم هەروەها به به‌رده‌وامی خولی هۆشاركردنهوه بۆیان بكرێنه‌وه و گرنگی زیاتر به راهێنانی پیشه‌یی بۆ كرێكاران بدرێت.
دا‌واشیان كردووه، هێنانی ده‌ستی كاری بیانی رابگیرێت، ته‌نیا له‌و بوارانه نه‌بێت، كه پسپۆڕێتییهكهیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و دۆخی بازاڕ كۆنترۆڵ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان له ئاست داهات و بژێوی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت بێت.