لە ئێران لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە هەزار کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە
K24 - هەولێر
لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە هه‌زار کرێکار، لە ئێران بەهۆی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به کارەوە گیانیان لەدەستداوە.
مەسعود قادی پاشا، جێگری سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی پزیشکی دادوەریی ئێران، سەبارەت بە قوربانییه‌كانی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به كاركردن، بە ئاژانسی کرێکارانی ئێران-ی راگەیاندووە، لە 21ی ئایاری 2022 تا 21ی ئایاری 2023، زیاتر لە هه‌زار کرێکار کە 30یان ژن بوون، بەهۆی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به كاره‌وه، گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكرایكردووه، 861 کەس بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە، 414 کەس به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌نی رەق و ئەوانی دیکەش بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.
قادی پاشا روونیکردووەتەوە، تارانی پایتەخت بە 399 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان لە پلەی یەکەمدایە.
جێگری سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی پزیشکی دادوەریی ئێران، سەبارەت بەو كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به كاركردن برینداربوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، 26 هەزار و 74 کەس سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی پزیشکی دادوەرییان کردووە.
مەسعود قادی پاشا باسی له‌وه‌شكردووه، ساڵی رابردووتر هه‌زار و 910 كه‌س له رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به كار، گیانیان له‌ده‌ستداوه.