کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان  ساماڵ  دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور  دەبێت ، پلەی گەرما نزیک  دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ وپەڵە  هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  28پلەى سیلیزى

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 27پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  28 پلەى سیلیزى

سۆران :  25 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى