ئەو بارهەڵگرانەی لە هەرێمەوە دەچنە ناوچەکانی عێراق پارەیان لێوەردەگیرێت
K24 - کەرکووک:
پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەردەگیرێت، کە لە هەولێر و سلێمانی بار دەبەنە کەرکووک، شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
هەرچەندە حکومەتی عێراق بە فەرمی خاڵی گومرگی لە نێوان کەرکووک و شارەکانی هەرێمی کوردستان هەڵگرتووە، بەڵام لە خاڵی پشکنینی دارەمان و چیمەن بەرێگەی جۆراوجۆر پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ هەینی (5ــی ئایاری 2023)، شۆفێرێکی بارهەڵگر کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە کوردستان24ــی راگەیاند، کاتێک لە کەرکووکەوە دەچێتە بەغدا بارەکانیان لێ دادەگرن و دەپشکنرێت، بەناوی هاوتا نەبوونی گومرگی لەم خاڵانە بڕە پارەیان لێ وەردەگیرێت.
هەروەها راشیگەیاند، هەر شۆفێرێک ئەو بڕە پارەیە نەدات ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەردا دەگیرێت.