سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغدا دەستیپێکرد

K24 - هەولێر

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدای پایتەختی عێراق لەژێر دروشمی (کەمی ئاو، هۆرەکانی دۆڵی رافیدەین، ژینگەی شەتولعەرەب، بەرپرسیارێتی هەموو لایەک) بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە، 6ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە  بەغدا دەستیپێکرد، کۆنفرانسەکە لەژێر دروشمی (کەمی ئاو، هۆرەکانی دۆڵی رافیدەین، ژینگەی شەتولعەرەب، بەرپرسیارێتی هەمووان) بەڕێوەدەچێت.

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە کۆنفڕانسەکە بەشدارە.

هەروەها وەزیر و دیپلۆماتکاران ئامادەی کۆنفراسەکە دەبن، بڕیاریشە کۆنفرانسەکە دوو رۆژ بخایەنێت، کە ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.