سه‌ربازانى ريزى كوده‌تا خۆيان راده‌ست ده‌كه‌ن
كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌ى توركيا رووى له شكستى يهكجارييه و سه‌ربازانى شوێنكه‌وتووى كوده‌تاچييه‌كان خۆيان راده‌ستى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه‌ى توركيا رووى له شكستى يهكجارييه و سه‌ربازانى شوێنكه‌وتووى كوده‌تاچييه‌كان خۆيان راده‌ستى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ى ئه‌و ديمهنانهى له كه‌ناڵه‌كانى توركياوه په‌خشده‌كرێت، په‌يتا په‌يتا سه‌ربازانى ريزى كوده‌تاچييه‌كان هه‌ردوو ده‌ستيان هه‌ڵده‌بڕن و خۆيان راده‌ستى هاووڵاتيان وپۆليس ده‌كه‌ن و تانك و زرێپۆشهكانيان به‌جێده‌هێڵن.
شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسى سوپاى توركيا به بێ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌يان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌نجامدانى كوده‌تايان به‌سه‌ر حكومه‌تى توركيا راگه‌ياند و ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى سياسى و ئه‌منيى توركيايان كۆنترۆڵ كرد.