پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی سوكایەتیپێكردن و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی سووکایەتیکردن و هێرشکردنە سەر ژنێک و ڤیدیۆکردنی، دەستگیرکران.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی ژنێک لەسەر دزرانی مۆبایلەکەی سکاڵای یاسایی تۆمار کرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە یەکێک لە تۆمەتبارەکان چەند جارێك هەستاوە بە سوكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لە شاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایكبووی 1999 و (ر، ح، ق) لەدایكبووی 1997 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.