گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە
K24 – هەولێر:
گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە کە رووفاتی چەند هاووڵاتییەکی ناوچەکەی تێدایە، بەمەش ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال دەبێتە 90 گۆڕ، بەبێ دۆزینەوەی ئەو تەرمانەی بەتەنیا دۆزراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال ئاشکرایکردووە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەنتەری قەزای شنگال دۆزراوەتەوە، کە تەرمی چەند هاووڵاتییەکی دانیشتووی شنگالی تێدایە.
پۆلیسی شنگال جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە خەڵکی شنگالن و دوای داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون.
ئهمه له كاتێكدایه، تا ئێستا نزیکەی 40 گۆڕی بەکۆمەڵ ههڵدراونهتهوه و رووفاتی زیاتر لە 150 هاووڵاتی بۆ كهسوكارهكانیان گهڕێندراونهتهوه.
بەگوێرەی ئامارەکانیش زیاتر لە 500 رووفاتی هاووڵاتییان رهوانهی دادپزیشكی بهغدا كراون بۆ ئهوهی پشكنینی DNAـەیان بۆ بكرێت و ناسنامهكهیان ئاشكرابكرێت.