کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – هەولێر
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان. پلەی گەرما بەرز دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچەدا. پلەی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆک : 28
کەرکوک: 33
هەڵەبجە: 29
زاخۆ : 29
سۆران : 27
گەرمیان : 37