وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه زیاتر له 15 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون
K24 - هەولێر:
میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سوپای ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردووه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌ندێكی دیكه‌ش برینداربوونه.
كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023) بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی به‌رفراواندا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ده‌زگا مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی جیهادی فه‌ڵه‌ستینی به‌ئامانجگرتووه.
هاوكات ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل به كه‌ناڵه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، له میانی ئه‌و هێرشانه‌دا سێ به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد به‌ئامانجگیراون كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بوونه و به‌ره‌و شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی خان یونس به‌ڕێوه‌بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندووه، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، زیانی گیانی زۆری لێكه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 17 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و 37ـی دیكه‌یش برینداربوونه.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی باسی له‌وه كردووه، بزووتنه‌وه‌ی جیهادی فه‌ڵه‌ستینی زیاتر له 300 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئیسرائیلی برینداربوونه.