گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له كه‌رتی كشتوكاڵی عێراق و دیمۆگرافیاكهی ده‌كات

K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه عێراق ڕووبه‌ڕووی گرفتی كه‌م ئاوی بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی ژینگه‌یی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافی، هاوكات رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی ئاوی عێراقه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن.
ره‌نگه گۆڕانی ژینگه تاكه هه‌ڕه‌شه نه‌بێت بۆ سه‌ر عێراق، به‌ڵكو به‌پێی كات ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاك و ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك رووبه‌ری سه‌وزایی و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی تادێ كه‌م ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا كشتوكاڵ 5%ـی كۆی به‌رهه‌می ئابووری ناوخۆیی پێكده‌هێنێت و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نزیكه‌ی 14 ملیۆنی دانیشتووانی عێراقه، كه كۆی گشتی ده‌گاته 42 ملیۆن كه‌س.
رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به دۆخی ئاوی عێراق نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت پێیان وایه گرفتی كه‌می ئاو، واده‌كات وڵات رووبه‌ڕووی كۆچی دانیشتووان بكاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه كشتوكاڵییانه‌ی مه‌ترسی جیددی كه‌می ئاو و وشهكهساڵیان له‌سه‌ره.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات رێژه‌ی 90%ـی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكی عێراقیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی، ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباره‌كه له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی ئاوه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆگاكانی ئاوی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ندین ساڵه و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و له‌ناوچوونی ژێرخانه‌وه، ئاویان كه‌مبووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ر پێنج كه‌س له عێراق كه‌سێك كێشه‌ی ئاوی پێویستی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دروستكردووه و ناچاری كردوون سنوورێك بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه كشتوكاڵییه‌كان دابنێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زیاتر له 12 هه‌زار خێزان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، شوێنه‌كانیان به‌جێهێشتووه و روویان له شار و شارۆچكه‌كان كردووه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی زیقار و میسان زۆرترین زیانی وشكه‌ساڵییان به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی كۆچی دانیشتووانی ئه‌و دوو شاره بۆ شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی عێراق، له هه‌موو شاره‌كانی دیكه زیاتر بووه.
رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له كۆچی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ژماره‌ی دانیشتووانی شاره‌كه گه‌وره‌كان، ئه‌و رێكخراوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه‌ڵه‌كه‌بوونی دانیشتووان له شاره گه‌وره‌كان، زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق ژێرخانی سیسته‌میان نییه، كه هۆكاره‌كه‌یشی بوونی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی یونیسێف، 17 وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌می ئاو بوونه‌ته‌وه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا یازده وڵات كه عێراقیشی تێدایه، زۆرترین كێشه‌ی كه‌می ئاویان هه‌یه.
پێشتر بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر عێراق تاوه‌كوو ساڵی 2050 كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر نه‌كات، هاوكات پله‌ی گه‌رمی به یه‌ك پله به‌رز ببێته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا باران به رێژه‌ی 10%، كه‌م بكات، ئه‌و كات عێراق 20%ـی ئاوی پێویست بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.