غه‌فوور ئه‌حمه‌د: ده‌روازه‌ی زێت ده‌روازه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و ستاندارده
K24 - هەولێر
ده‌روازه‌یه‌كی سنووری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان توركیا كرایه‌وه، قایمقامی مێرگه‌سۆریش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ده‌روازه‌یه له سه‌ره‌تادا بۆ بواری گه‌شتیارییه و بۆ بواری بازرگانی نییه.
غه‌فوور ئه‌حمه‌د، قایمقامی مێرگه‌سۆر به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی رایگه‌یاند، ده‌روازه‌ی زێت كه ده‌روازه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و ستاندارده، به ده‌ستپێشخه‌ری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه.
قایمقامی مێرگه‌سۆر روونیشیكرده‌وه، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ده‌روازه‌كه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌كاربهێنن و له رێگه‌یه‌وه بچنه توركیا و گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
غه‌فوور ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكرد، له قۆناغی دووه‌م دیزاینه‌كه‌ی به‌رفراوان ده‌كرێت و رێگاكهیشی ده‌كرێته ستانده‌ر، پاشان وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی به‌كارده‌هێنرێت.
قایمقامی مێرگه‌سۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌مپێكی سه‌ره‌تایی بۆ گه‌شتیاران كراوه‌ته‌وه، كه ده‌توان تێیدا بمێننه‌وه و سوودی لێ وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی ئایاری 2023) لە رێوڕەسیمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، بە فەرمی سنووری نێودەوڵەتیی زێت بە ڕووی گەشتیاراندا كرایه‌وه و لە قۆناغی دووەمدا كار بۆ ئەوە دەكرێ تێیدا بزاڤی بازرگانی وەگەڕ بخرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.