سەربازە هەڵگەڕاوەكان خۆیاندا بەدەستەوە
تانك و چەكەكانیان جێهێشت
K24 - هەولێر:
ئێستا سەرجەم ئەو سەربازە هەڵگەڕاوانەی سوپای توركیا كە بە تانك و چەكی قورسەوە سەر یەكێك لە پردەكانی ئیستانبۆڵیان گرتبوو، خۆیان دا بەدەستەوە و چەكەكانیان دانا و تانك و چەكە قورسەكانیان جێهێشت.
ژمارەیەكی زۆری سەربازە كودەتاچییەكان دەستی خۆ بەدەستەوەدانیان بەرزكردووەتەوە و سەر پردێكی ئیستانبوڵیان جێهێشت، و سەرجەم چەك و تەقەمەنییەكانیان بە جێهێشت.
ئەم خۆ بەدەستەوەدانە لەكاتێكدایە، هێشتا لە چەند ناوچەیەكی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە كودەتا چییەكان جوڵەیان هەیە و دەوروبەری كۆشكی سەرۆكایەتییان بۆردومان كرد.
بەرپرسێكی باڵای توركیا ڕایگەیاند" سەرقاڵی ئەوەن و لە چارەنووسی سەرۆكی ئەركانی سوپا دەكۆڵنەوە تا بزانن دەستبەسەرە یان ماوە یان كوژراوە