60 كەس كوژراون
سەربازە هەڵگەڕاوەكان لە ئاسمانەوە تەقە دەكەن
K24 - هەولێر:
میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند" فڕۆكەیەكی كودەتاچییەكان، بۆمبێكی لە نزیك كۆشكی كۆماری داوە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
لەلایەكی دیكەوە داواكاری گشتی توركیا ڕایگەیاندووە" تا ئێستا "42" كەس كوژراوون، بەڵام یاریدەدەرێكی داواكاری گشتی توركیا گوتوویەتی ژمارەی كوژراوەكانی ئەو یاخیبوونە سەربازییە تا ئێستا گەیشتووەتە 60 كەس.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە گوتارێكدا كە ئێستا لەناو ئاپۆڕای لایەنگرانیدا لە ئەیستانبوڵ پێشكەشی دەكات، پەیامێكی ئاراستەی "پەنسلڤانیا" كرد، وەك ئاماژەیەك بۆ "فەتحوڵا گویلەن و داوای لێكرد دەست لەو كردەوانە هەڵبگرێت، چونكە بە قسەی ئەردۆغان پێشكەوتن لە وڵات بەردەوام دەبێت.
لە میانی قسەكانیدا ڕایگەیاند كە ئێستا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورك دەستیپێكردەووە و ڕایگەیاند" تەنها لە ئەنقەرە چەند كێشەیەكی تەكنیكی هەیە و سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنیین.