لوبنان: هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە تێکدانی گۆڕستانی مەسیحیەکان دەکەن

هێزە ئەمنیەکانی لوبنان لە شوێنی رووداوەکە
هێزە ئەمنیەکانی لوبنان لە شوێنی رووداوەکە

K24 - هەولێر

دەسەڵاتدارانی لوبنان هەوڵیاندا کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر گۆڕستانی مەسیحییەکان لە دێر ئەلئەحمەر لە رۆژهەڵاتی لوبنان کۆنتڕۆڵ بکەن، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران.

کاتێک خەڵکی دێر ئەلئەحمەر لە خەو هەڵسان، بینیان گۆڕستانەکانی مەسیحییەکان، وێرانکراوە، خاچیان شکاندووە، لە سۆشیال میدیا لوبنانییەکان وێنەی هێرشەکەیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە.

دوای هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بانگەواز کرا، خەڵکی دێر ئەلئەحمەر دان بەخۆیاندا بگرن، با چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکەن، تاوانباران دەستگیر دەکرێن.

سەرچاوە ئەمنییەکان باسیان لەوەشکردووە، بەپێی ئاماژەکان دوو ئەگەر دەکەن، یەکەمیان ئەو کەسانەن کە بەشێکن لەو شارۆچکەیە و لەگەڵ سوورییە ئاوارەکاندا، ئەگەری دووەمیش رەنگە هاتنە ژوورەوەی ئاوارەی سووری بێت بە نایاسایی بۆ ناو شارۆچکەکە.

سەرۆکی شارەوانی دێرئەلئەحمەر، لەتیف ئەلقەزەح، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند، هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکانی شارۆچکەی دێرئەلئەحمەر، بەو شێوەیە نیە کە هەندێک کەس باسی دەکەن، یان ئەوەندە گەورە نییە کە میدیاکان باسی دەکەن.

ئەوەشخراوەتەخڕوو: "هێرشەکە لەسەر گۆڕی باپیرم روویداوە".

روونیشیکردەوە: "کەسانی نەناسراو ژمارەیەک خاچیان شکاندووە، کە شتێکی ئاوا گەورە نییە، دواتر پۆلیسی شارەوانیمان راسپارد گەڕان پشکینین بکەن، هەروەها لە بنکەی پۆلیسی دێر ئەلئەحمەر راپۆرتێکمان پێشکەش کرد، و ئێمەش لە بنکەی پۆلیسدا گوتمان درێغی ناکەین لە شوێنکەوتنی دەستدرێژکاران، ئێستاش چاوەڕێی لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کەسە ئاشکرا بکەین.

ئەلقەزەح گوتیشی: پێش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان هیچ سوورییەک و یان کەسێکی تر تۆمەتبار ناکەین و پشتگیری لە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان دەکەین.