پاپا هانی ئیتاڵییه‌كان ده‌دات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی نه‌وه بخه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
پاپا هانی ئیتاڵییه‌كان ده‌دات له بری كڕین و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان، سێكس بكه‌ن، هاوكات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راسپارده‌كه‌ی به به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌ركێكی نیشتمانی ناو ده‌بات.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له‌میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكیدا له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به تێكڕای لهداكیبوون له ئیتاڵیا، كه له رۆمای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، ره‌خنه‌ی توندی له خۆپه‌رستی و بژارده‌ی "من من" گرت، كه به گوته‌ی ئه‌و، بووه‌ته هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی له‌دایكبوون و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئایینده‌ی ئابووری ئیتاڵیا دروست ده‌كات.
پاپا فرانسیس له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا، داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد، هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌ی خێزانه‌كان، هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ خێزانه ئیتاڵییهكات دروست بكرێت.
پاپای ڤاتیكان گوتیشی، خه‌ڵك له بری كڕین و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان، باشتر وایه سێكس بكه‌ن و نه‌وه‌ی راسته‌قینه بۆ دایك و باوكان بخه‌نه‌وه. داوایشی له ئیتاڵییه‌كان كرد، كۆڵ نه‌ده‌ن و خۆیان راده‌ستی نه‌زۆكی نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه كارێكه له‌پێناوی نیشتمان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی دایلی ستار "Daily Star"ـی به‌ریتانی، ئیتاڵیا له رووی دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه‌ی زیندووان و له‌دایكبووان له ساڵی 2022، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و ئیتاڵیانه‌ی له ساڵی رابردوودا له دایك بوونه 392.598 منداڵ بووه، له‌و كاته‌ی ژماره‌ی مردووان بۆ 713499 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.